تبلیغات
سۆما(soma) - خۆشه‌ ویستی
سۆما(soma)
صفحه نخست       پست الکترونیک          تماس با ما              ATOM            طراح قالب
گروه طراحی قالب من گروه طراحی قالب من گروه طراحی قالب من گروه طراحی قالب من گروه طراحی قالب من

               (خۆ شه‌ویستی)

ئه‌ گه‌ر ده‌ ریا

به‌ قه‌ت من

ماسیه‌ کانی خۆش ویستبایه‌

ماسی گه ره‌ کان

هیچ کات شاڵا ویان نه‌ ده‌برد

********

ئه‌ گه‌ر به‌ هاریش

به‌ قه‌ت من

سه‌ وزی گووڵی

خۆ ش ویستبایه‌

به‌ دایم

سه‌وز پۆش ده‌بوو

********

ئه‌ گه‌ر ها وینیش

به‌ قه‌ت من

گه‌رمی ئه‌ وینی هه‌ست کردبا

قه‌ت نه‌ی ده‌ هێشت

هیچ کات

سۆ زه‌ یه‌ ک هه‌ڵ بکات

********

ئه‌ گه‌ر دار به‌روو

به‌ قه‌ت من

گه‌ڵای داری خۆش ویستبایه‌

قه‌ت بای پاییز

نه‌ی ده‌ توانی

بۆ دیاری

فه‌سڵی خه‌زانی بۆ بێنێ

********

ئه‌ گه‌ر زستانیش

به‌ قه‌ت من

به‌فری سپی خۆ ش ویستبایه‌

قه‌ت نه‌ی د ه‌ هێشت

په‌ڵه‌ ی ڕه‌ شی

تێ بکه‌ وێ

********

ئه‌ گه‌ر دڵداریش

به‌ قه‌ت من

هه‌ستی به‌ ئه‌ وینم

کردبا

هیچ کات وێڵی

نه‌ ده‌ کردم

********

ئا زیزه‌ که‌م:

وه‌کووو ده‌ریا

لێواو لێوم له‌ ئه‌ وینت

********

ده‌ڵێـم ئازیز به‌ هاره‌که‌م:

به‌رگی سه‌و زت

فڕێ مه‌ده‌

********

له‌ هاوینی سوو تێنه‌ر دا

بزه‌ی پڕ سۆزت

فێنکی ئا رامیم ئه‌ داتێ

********

خۆ شه‌ ویستم:

قه‌ت ناهێڵم

بۆ هیچ که‌سێ

ببیه‌ نێچیر

********

ئه‌ وینه‌ که‌م:

وا هه‌ست ده‌که‌م

گه‌ ڵای داری سه‌می و

قه‌ت ناهێڵم شنه‌ی شه‌ماڵ

بت وه‌رێنێ

********

دڵداه‌رکه‌م:

له‌ زستانی شه‌خته‌ و

سه‌هۆ ڵ به‌ندان دا

ئامێزت

گه‌رمی ئه‌وینم

پێ ده‌به‌خشێ

********

ئه‌ وینه‌که‌م:

به‌قه‌ت هه‌ر چوار وه‌رزه‌کان

خۆشم ده‌وێی و

له‌ناوتا ده‌توێمه‌وه‌

********

نازداره‌که‌م:

له‌ هه‌رکوێ بم

بۆ باوه‌شت

هه‌ر دێمه‌وه‌

له‌ ناو تۆ دا

ده‌توێمه‌وه‌....!

که‌ ماڵ عیسا پاک(سۆ ما)





نوع مطلب : شعر، 
برچسب ها :
لینک های مرتبط :
          
دوشنبه 26 بهمن 1388
 
لبخندناراحتچشمک
نیشخندبغلسوال
قلبخجالتزبان
ماچتعجبعصبانی
عینکشیطانگریه
خندهقهقههخداحافظ
سبزقهرهورا
دستگلتفکر





آمار وبلاگ
  • کل بازدید :
  • بازدید امروز :
  • بازدید دیروز :
  • بازدید این ماه :
  • بازدید ماه قبل :
  • تعداد نویسندگان :
  • تعداد کل پست ها :
  • آخرین بازدید :
  • آخرین بروز رسانی :
امکانات جانبی


دریافت كد ساعت